Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri) header
Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri) profile picture

Political Science MA graduate at @UKH_official | CNN academy alumni @MediaCityErbil | Working at @IKRPresident - @KurdistanRegion office.

Kurdistan
Joined December 2020
Photo by Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri)Photo by Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri)Photo by Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri)Photo by Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri)Photo by Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri)Photo by Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri)Photo by Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri)Photo by Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri)Photo by Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri)Photo by Dunya Al-Haideri (@DunyaHaideri)
For the sake of a stronger Kurdistan, we need to change the mentality of relating cities and places to political parties. Kurdistan is one! We are all Kurds...
2
5
71
16,107
Dunya Al-Haideri retweeted
I was pleased to receive Germany’s Federal Minister for Economic Cooperation and Development, Reem Alabali Radovan, and her delegation. I expressed my sincere gratitude for Germany’s longstanding support for Iraq and the Kurdistan Region and its continued commitment to our stability and progress. We discussed ways to strengthen cooperation in economic development and other areas of mutual interest. We greatly value Germany’s friendship and partnership and look forward to expanding our relations.
301
75
1
546
13,328
Dunya Al-Haideri retweeted
ئه‌مڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی زمان و کولتووری تورکمانييەوە، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی لە هەموو هاووڵاتييانى تورکمان لە کوردستان و عێراق بەگشتی دەکەم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئاماده‌يى و ڕۆڵی مێژوویی و کولتوورییان دەڕوانین. جەخت لە پشتیوانیی بەردەواممان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی زمان، ڕۆشنبيرى و مافە کولتوورییەکانی پێکهاتەی تورکمان و سەرجەم پێکهاتەکان دەکەینەوە وەک بنه‌مايه‌كى سەرەکیی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان.
54
56
7
373
31,037
Dunya Al-Haideri retweeted
لە ٢٤٢-هه‌مین ساڵیادی بنیاتنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایته‌ختی ڕۆشنبیری و تەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەکەم. سلێمانی هەمیشە ناوه‌ندێكى داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە. هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستان دەخوازم.
40
74
4
556
18,503
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆک ئه‌لشەرع دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن presidency.gov.krd/sarok-nec…
18
113
1,868
Dunya Al-Haideri retweeted
پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەم. پەرلەمان دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتيی ئیرادەی ته‌واوى خەڵکی کوردستانە، پێویستە هەموو هێزە سیاسیيەکان بەشداريی کارای تیادا بکەن و بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە؛ ناکۆکی و جیاوازیيەکان لەوێ چارەسەر بکەن. هیوادارم ئه‌م هه‌نگاوه‌ يارمه‌تيده‌ر و هانده‌ر بێت لە تێپەڕاندنی دۆخی بنبەستی سیاسی و ڕەخساندنی زه‌مينه‌يه‌كى باشتر بۆ لێکگەیشتن و هاریکاریی زیاتری نێوان هه‌موو لایەنە سياسييه‌کان. دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ، سازان و هاوبه‌شيى نێوان ته‌واوى هێزە سیاسییەکان، بنەمای تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانن، سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەمووان.
64
104
4
794
24,547
Dunya Al-Haideri retweeted
لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپه‌ڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عێراق تەرخان کرد و لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو. باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جه‌لال ئەوەیە کە گفتوگۆ، ته‌بایی و یه‌کڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عێراق.
28
80
1
1,051
27,996
English-کوردی University of Kurdistan Hewlêr Marks Its 20th Anniversary The University of Kurdistan Hewlêr (UKH) marked the 20th anniversary of its establishment with a ceremony attended by the Founder of UKH, H.E. Nechirvan Barzani, the Chancellor of the University, Idris Nechirvan Barzani, the President of UKH, members of the governing board, diplomats, students, and alumni. During the ceremony, the Founder of the University reflected on the vision behind the establishment of UKH, stating: “I believe that the best investment we can possibly make is in education and in our nation. And therefore, we established the University of Kurdistan Hewlêr” The ceremony also highlighted UKH’s journey and key stages of development over the past two decades. Attendees were introduced to the University’s contribution to the development of the Kurdistan Region, as well as the role of its graduates in leading and managing institutions, serving their communities, and contributing to society through education and knowledge. The University of Kurdistan Hewlêr opened its doors to students in 2006 as a public, non-profit, English-medium university. Over the past 20 years, UKH has prepared more than 3,700 graduates for professional careers and leadership roles in institutions at both national and international levels. Today, more than 3,200 students are pursuing their education at UKH across four schools: the School of Social Sciences, School of Science and Engineering, School of Management and Economics, and School of Medicine. یادی دامەزراندنی ٢٠ ساڵەی زانکۆی کوردستان هەولێر لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی دامەزرێنەری زانکۆی کوردستان هەولێر ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) و ڕاوێژکاری زانکۆ بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) و سەرۆکی زانکۆ و دەستەی ئەمینداران و دیبلۆماتکاران و قوتابییان و دەرچووان، زانکۆی کوردستان هەولێر یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی ئەنجام دا. لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا دامەزرێنەری زانکۆی کوردستان هەولێر ئاماژەی بەوەدا کە “بڕوام وایە کە گرنگترین وەبەرهێنان بتوانین بیکەین، وەبەرهێنانە لە زانست و له‌ نيشتماندا. لەبەر ئەوەش بوو زانکۆی کوردستان هەولێرمان دامەزراند”. لە هەمان کاتدا کار و چالاکی و قۆناغەکانی گەشەسەندنی زانکۆ خرانە ڕوو و ئامادەبووان ئاشنا بوون بە کاریگەری زانکۆی کوردستان هەولێر لە پڕۆسەی گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و بەشداری دەرچووان لە بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی دامەزراوەکان و خزمەت کردنی کۆمەڵگە لە ڕێگەی پەروەردە و زانستەوە. زانکۆی کوردستان هەولێر زانکۆیەکی حکومی قازانج نەویستە کە زمانی فێرکردن تێیدا زمانی ئینگلیزیە و لە ساڵی ٢٠٠٦ دەرگای بەڕووی فێرخوازاندا کردەوە. لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٣٧٠٠ دەرچووی ئامادەی بازاڕی کار و سەرکردایەتی دامەزراوەکانی لە سەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە و لە ئێستادا زیاتر لە ٣٢٠٠ قوتابی ئامادەی پرۆسەی پەروەردەن لە زانکۆ لە چوارچێوەی هەریەک لە کۆلێژەکانی زانستە مرۆییەکان، زانست و ئەندازیاری، بەڕێوەبردن و ئابووری و کۆلێژی پزیشکی.
3
15
654
Yesterday, a special ceremony marked UKH’s 20th anniversary. President Nechirvan Barzani, founder of the University, reflected on its journey and vision: “The most important investment we can make is in knowledge and in our country.”
20
329
Dunya Al-Haideri retweeted
زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ كۆتا هه‌نگاوى يه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و دەستبەکاربوونی فەرماندەییی یەک و دووی هێزی پێشمەرگەی کوردستانمان ڕاگەیاند. بەم هەنگاوە گرنگە، ئیتر هیچ هێزێک لە دەرەوەی پەیکەری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا نامێنێتەوە.   ئەم بۆنەیە هاوکاتە لەگەڵ یادی چوار ساڵەی ئیمزاکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا کە چوار ساڵ پێشتر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئیمزا کرا. سوپاسى پشتگيرى و هاوكاريى‌ به‌رده‌واميان ده‌كه‌م بۆ ئەم پرۆسەیە و بۆ یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەتایبەتی لە جەنگی دژی تیرۆرستانی داعشدا.   بەردەوامیی ئەم هەوڵانەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦ کاتێک له‌سه‌ر ده‌ستى جه‌نابى سەرۆک مەسعوود بارزانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێ کرد.   ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر فه‌رمانده‌ييى جه‌نابى سه‌رۆكدا ئه‌فسانه‌ى داعشيان تێكده‌شكاند، وه‌ك چۆن پێشتريش ساڵى ٢٠١٤‌ هەر بە فه‌رمانى جه‌نابيان پێشمه‌رگه‌ چوونه‌ كۆبانێ تاكوو به‌رگریى لێ بكه‌ن و لاپه‌ڕه‌يه‌كى گه‌شيان له‌ مێژووى گه‌لى كوردستان بۆ بەرگریكردن تۆمار كرد. بۆیە ئەمە بۆنەیەکە گەلی کوردستان ماوەیەکی درێژە چاوەڕێی دەکات و ساڵانێکی زۆر لەپێناویدا هەموو لایەكمان کارمان کردووە.   ئەمە تەنیا گۆڕانکارییەک لە پەیکەر و ڕێکخستندا، یان تەنیا گواستنەوەی یەکەکان لە پێکهاتەیەکەوە بۆ پێکهاتەیەکی تر نییە، بەڵکوو هەنگاوێکی نیشتمانیی گەورەیە لە کاروانی بنیاتنانی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا.   ساڵانی ڕابردوو بەردەوام گوتوومانە: کوردستان پێویستی بە یەک هێز، یەک وەزارەت و یەک فەرماندەیییە. گوتوومانە: دەبێت پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانیی دوور لە دەستتێوەردان و ناکۆکيی حزبی بێت. ئەمڕۆش، هەنگاوێکی گەورە بەرەو بەدیهێنانی ئەم ئامانجە دەنێین.   کاتێک مەترسی لەسەر کوردستان دروست بوو، جیاوازی لەنێوان پێشمەرگەیەک و پێشمەرگەیەکی تر، ناوچەیەک و ناوچەیەکی تردا نەبوو. لە سەختترین کاتەکاندا، پێشمەرگە لە یەک سەنگەردا وەستاون، پێکەوە قوربانییان داوە و خوێنیان لەپێناو پاراستنی یەک خاک و یەک گەلدا تێکەڵ بووە. ئەوەی لە گۆڕەپانەکانی جەنگدا پێشمەرگەی یەکخست، ئەمڕۆ پێویستە لە دامەزراوە، فەرماندەیی و بڕیاریشدا یەکیان بخات.   پێشمەرگە خاوه‌ن مێژوويه‌كى پرشنگداره‌. بۆیە ئەمڕۆ ئێمە ئەم مێژووە و سەرجەم ئەم قوربانیدانە لەناو یەک دامەزراوەی نیشتمانیدا کۆ دەکەینەوە. مێژوویەک کە چەندین نەوەی پێشمەرگە دروستیان کردووە، دەکەینە هێزێکی یەکگرتوو بۆ پاراستنی داهاتووی کوردستان. باشترین وەفاداریيش بۆ شەهیدانمان ئەوەیە قوربانیدانی ئەوان بکەینە بنەمای پێکەوەیی و یەکڕیزیی ناوخۆمان.   یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتاییی ئەم پرۆسەیە نییە، بەڵکوو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە کە ڕەنگە سەختتریش بێت. لەمڕۆ بەدواوە، پێویستە ئەم یەکڕیزییە لە هەموو شتێکدا ڕەنگ بداتەوە: لە فەرماندەیی و سەرکردایەتیدا، لە بڕیار و فەرماندا، لە مەشق و ڕێکخستندا، لە ماف و ئەرکدا، لە پلەبەرزکردنەوە و لە بڕوای سەربازی و دیسپلیندا.   پێویستە بۆ هەمووان ڕوون بێت کە دامەزراوەی سەربازی نابێتە گۆڕەپانی ململانێی سیاسی. حزبەکان لە هەڵبژاردندا کێبڕکێ دەکەن، جیاوازی لە بەرنامە، دیدگا و هەڵوێستیاندا دەبێت، ئەمە لە هەر سیستەمێکی دیموکراسیدا شتێکی زۆر ئاسایییە. بەڵام پێشمەرگە پێویستە لە سەرووی کێبڕکێی حزبی بمێنێتەوە، چونکە هێزی حزبی نییە، بەڵکوو هێزی کوردستانییە.   بۆیە گەورەترین خزمەت کە ئەمڕۆ پێشکەش بە پێشمەرگەی بکەین ئەوەیە ڕێز لە دامەزراوەکەی بگیرێت، تاکوو ئەرکە پیشەیی و نیشتمانییەکانی خۆی بەبێ دەستتێوەردانی سیاسی و حزبی جێبەجێ بکات.   سەرکەوتنی ڕاستەقینەی یەکگرتنەوە بە ژمارەی ئەو یەکانە حساب ناكرێت کە خراونەتە ژێر چەتری وەزارەتەوە، بەڵکوو بەوە حساب دەكرێت کە هەر پێشمەرگەیەک هەست بکات دامەزراوەکەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیە، سەرکردایەتییەکەی فەرماندەییی سەربازییەکەیەتی و هاوسەنگەرەکەی لە هەمان یەکەدا برای ئەرکیەتی، بێ گوێدانە ئەوەی سەر بە کام لایەنە، یان خەڵکی کام ناوچەیە.   ئەمەیە ئەو پێشمەرگەیەی گەلی کوردستان دەيەوێت: پێشمەرگەیەکی پیشەیی، ڕێکخراو، هاوچەرخ، باش ڕاهێنراو و پڕچەککراو کە وابەستەی یاسا و دامەزراوەکان بێت، جێی متمانەی گەلەکەی و جێی ڕێزی دۆستەکانی بێت.
87
182
14
1,179
26,999
Dunya Al-Haideri retweeted
پێشمەرگە قارەمانەکان، ئێوە هێزی تەواوی کوردستان و سەرجەم پێکهاتەکانیانن. ئەرکی ئێوە پاراستنی ئاسایش، شکۆ و ژیانی هەموو ئەو هاووڵاتییانەیە کە لەسەر ئەم خاکە دەژین، بەبێ جیاوازی. کورد، تورکمان، مەسیحی، ئێزدی، عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان دەبێت لە جلوبەرگی پێشمەرگەدا هێزێک ببینن کە پارێزگاری لە هەمووان دەکات. هاوکات، هێزی یەکگرتووی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراقی فیدراڵ. بەهێزکردنی تواناکانی و پتەوکردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە خزمەت ئاسایشی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراقدایە و توانای هاوبەشمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەموو عێراق زیاد دەکات. بۆیە لێرەوە جارێکی تر داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین بەپێی دەستوور و یاسا مامەڵە لەگەڵ پێشمەرگەدا بکات و ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە پێشمەرگە جێبەجێ بکات و هەموو ماف و شایستەکانی مسۆگەر بکات. هەر لەم بۆنەیەدا سوپاس، ستایش و پێزانینمان بۆ وڵاتانی دۆست دووپات دەکەینه‌وه‌: ئەمه‌ریکا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و سەرجەم ئەو وڵاتە دۆستانەی کە لە شەڕی دژی داعشدا لەگەڵماندا وەستان، دواتریش لە بواری مەشق، چاکسازی، ڕێکخستنەوە و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەدا یارمەتیدەرمان بوون و لەگەڵماندا زۆر ماندوو بوون و بەرگەیان گرت. سوپاس و پێزانین بۆ بەریتانیا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ئیتالیا و فەرەنسا. دۆستانمان زۆریان پێشکەش کردووە و ئێمە پشتگيرى و يارمه‌تييان زۆر بەرز دەنرخێنین. بەڵام سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە پێش هەموو شتێک پشت بە ئیرادەی خۆمان دەبەستێت. ئەوەی ئەمڕۆ پێی گەیشتین بەرهەمی هاوکاری، ئیرادە و بەرپرسیاریەتییەکی نیشتمانیی کوردستانییە. بۆيه‌ سوپاسى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كه‌م بۆ بڕيار و ئيراده‌ى سياسييان بۆ سەرخستنى ئه‌م پرۆسه‌يه‌. سوپاسی ئه‌رك و هه‌وڵه‌كان و پشتگيريى به‌رده‌وامى براى به‌ڕێزم كاك مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان دەكەم كە هەموو هەوڵی خۆی دا لەم چەند ساڵەدا بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە ڕێكوپێكی بەرەو پێشەوە بڕوات و یەك بگرێتەوە. سوپاسی هه‌وڵه‌كانى براى به‌ڕێزم كاك قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران دەكەم، سوپاس و ده‌ستخۆشى لە تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی هەرێم، له‌ حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان دەكەم، سوپاس بۆ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆک، به‌ڕێز كاك مسته‌فاى سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئه‌ركه‌كانى له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ بوو. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ به‌ڕێزان وه‌زير و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، فەرماندە، ئەفسەران، لیژنە و تیمەکان کە بە درێژاییی ئەم ساڵانە دڵسۆزانه‌، وەفادارانە کاریان کردووە، لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی کە بەشدار بوون لە گەیشتن بەم قۆناغە. پێشمەرگە قارەمانەکان، ئەمڕۆ بەرپرسیاریەتیى هەرە گەورەی ئێوە دەست پێ دەکات. کاتێک جلوبەرگی پێشمەرگە لەبەر دەکەن، ئیتر ئێوە پێشمەرگەی کوردستانن. پارێزگاری لەم یەکڕیزییە بکەن. مەهێڵن ناکۆکییە سیاسییەکان ببێتە كۆسپ لە نێوانتان. ڕێگە مەدەن هیچ ئینتیمایەک لە هاوسەنگەریتان، لە دامەزراوە و ئەرکەکەتان بەهێزتر بێت. گەلی کوردستان باجێکی گەورەی لەپێناو ئازادی، ئاسایش و شکۆی خۆیدا داوە و پێشمەرگە هەمیشە پێشەنگی ئەم قوربانیدانە بووە. هەر لەم بۆنەیەدا بە ڕێز و شکۆوە هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانە بە بیر دەهێنینەوە کە لەپێناو ئازادیدا و بۆ بەرگریکردن لە کوردستان گیانیان بەخشی. سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و کەسوکاری سەربەرز و خۆڕاگریان دەنێرین. سڵاو لە شەهیدانی زیندوو، ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی لە بەرەکانی بەرگريدا بۆ پاراستنی کوردستان بریندار بوون. سڵاو و ڕێزیان بۆ دەنێرین و بە ڕێزەوە لە قوربانیدانیان دەڕوانین. سڵاو لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و لە فەرماندەکانیان. دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
19
28
194
4,229
Today, President Nechirvan Barzani marked a historic milestone in the unification of the Peshmerga forces, reaffirming the importance of a unified, professional force and stronger coordination with the Iraqi Army in safeguarding the security and stability of the Kurdistan Region and Iraq.
الرئيس نيجيرفان بارزاني: إن قوة البيشمركة الموحدة جزء من منظومة الدفاع العراقية الاتحادية، وإن تعزيز قدراتها وترسيخ التنسيق بين البيشمركة والجيش العراقي يخدم أمن إقليم كوردستان والعراق بأسره، ويزيد من قدرتنا المشتركة على مواجهة الإرهاب وحماية الأمن والاستقرار.
19
383
ئەمڕۆ گەورەترین بەرپرسیارێتیی ئێوە دەست پێدەکات، کاتێک جل و بەرگی پێشمەرگە لەبەر دەکەن، ئێوە پێشمەرگەی کوردستانن. ـ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشمەرگەی کوردستان، هێمای قوربانیدان، یەکڕیزی و پاراستنی کوردستانە
“Today, your greatest responsibility begins. When you put on the Peshmerga uniform, you are the Peshmerga of Kurdistan.” — President Nechirvan Barzani
16
347
President Nechirvan Barzani will deliver a speech as the Kurdistan Region celebrates the unification of its Peshmerga forces under the Ministry of Peshmerga Affairs. Highlights from the ceremony will follow.
2
40
7
179
8,671
A day to celebrate a leader whose journey has been shaped by service and dedication to Kurdistan.
16
220
“Love learning and build your own future.” As a new school year begins, this is a message worth carrying beyond the classroom. Education is not simply about what we learn today, but about developing the curiosity, confidence and ambition to shape the future of our region.
مەسرور بارزانی بۆ قوتابیان: بخوێنن و وڵاتی خۆتان خۆشبوێت
15
481
“True wealth lies in your minds, not beneath the ground.” At the American University of Kurdistan (@OfficialAuk) graduation ceremony, @IKRPresident Nechirvan Barzani called on graduates to embrace knowledge, research, technology and AI, and turn their education into ideas and solutions that serve society. He urged the next generation to build on Kurdistan’s achievements and take the country forward through innovation, responsibility and leadership.
13
201
President of the Kurdistan Region Nechirvan Barzani at the Slemani Summit 2026 called for a productive and diversified economy, a stronger private sector, greater investment, and an economic relationship in which the Kurdistan Region and Iraq complement and strengthen one another. He stressed that lasting economic prosperity requires political and legal stability, the rule of law, and full implementation of the Constitution: “Capital seeks trust, trust requires stability, stability requires the rule of law, and the rule of law begins with respect for and compliance with the Constitution.” @vfoundationiq
1
11
264
Dunya Al-Haideri retweeted
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە پەسنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەدات و کاردانەوەی ببینن
18
1
306
12,639